٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

مەكتەبی سەرۆك سەرەخۆشی لە خانەوادەی عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ خانەوادەی خوالێی خۆش بێ عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و كەسایەتی و شۆڕشگێڕی ناسراوی ناوچەی هەورامان و ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلوول، هەڤاڵ (عوسمان حەمەڕەحیم بەڵخەیی) ناسراو بە (عوسمان چاوڕەش)ـمان پێ گەییشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان و هاوڕێیانی خوالێی خۆش بێ دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.

لە خوای گەورە داواكارین گیانی كاك (عوسمان) بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سەرۆك       

هەواڵی پەیوەندیدار