لە مووسڵدا ئاڵای عێراق ھەڵکرا

مووسڵ -KDP.info-بەرپرسی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ئەم ئێوارەیە ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەیەکی مووسڵدا ھەڵکرا، بەڵام ئەوەندەی نەبرد تیرۆریستانی داعش زانییان پێی و، بە پەلە ئاڵاکەیان ھێنایە خوارەوە.
(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە بێناوونیشانێک ئاڵای عێراقی لەسەر پۆلیسگەی دەواسەی مووسڵدا هەڵکردبوو، بەڵام تۆزێک لەمەوبەر تیرۆرستانی داعش پێیان زانی و، بە پەلە گەیشتنە شوێنەکە و، ئاڵاکەیان ھێنایە خوارەوە."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، دیارە ئەو بەینە تیرۆریستانی داعش لە نەوتەڵانی عەلاس و عەجیل لە پارێزگای سەلاحەدین وەدەر نران، وا دەستیان کردووە بە دەرھێنانی نەوت لە نەوتەڵانی نەجمە و گەیارە لە باشووری مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




