٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ: حەشدی‌شەعبی ماڵی خەڵك تاڵان دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ڕێـكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ)  ڕۆژی چوارشەممە 18ی ئادار  ڕاپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە كەوا لە سوپای  عێراق و میلیشیاكانی كە لەگەڵیدان، هەستاون بە تاڵانكردن و سووتاندنی ماڵ و شوێنی كاری  خەڵكی.
ڕێـكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ (هیومان ڕایتس وۆچ) بڵاوی كردۆتەوە ئەم ئەنجامەی پـێی گەیشتوون لەسەر بنچینەی وێنەی سەتەلایت و ئەو چاوپـێـكەوتنانەیە كە لەگەڵ لێقەوماوان و چاوەران (شایەتحاڵەكان)ـدا سـازیان كردووە بە تایبەت لە ئامرلی.
لە ڕاپـۆرتەكەدا هاتووە: "میلیشیاكانی حكوومەت (حەشدی‌شەعبی) هەڵستاون ماڵ و شوێنی كاری خەڵكیان تاڵان کردووە و، پاشان ئاگریان تێ­بەرداوە."
)جۆ سترۆك( جێـگری بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریكای ڕێـكخراوەكە، گوتوویەتی: "عێراق بەو شێوەیە ناتوانێت داعش بشکێنێت، ئەگەربێتو، هەروا هێرش بكاتە سەر خەڵكی لاشەڕ (سیڤیل) و داب‌ودەستووری شەڕ پـێشێل بكات."
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار