٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە، بەڵام ئەویش هەر لەبەر خاتری پێشمەرگەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- (کەنعان خەیلانی) سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر دەڵێ جەژنی نەورۆز ئەمساڵ تایبەتە بە پشیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمساڵیش وەک جاران بەڵام جیاواز لەوسا یادی نەورۆز دەکرێتەوە و، ئاگری نەورۆزیش ھەڵدەکرێت؛ ئەمساڵ بەستە و گۆرانی و هەڵپەڕکێمان نابێ و، بەناوەخاترانی پێشمەرگە، هەر سروود پێشکەش دەکرێ."
(کەنعان خەیلانی) گوتیشی: "ڕاستە حکوومەت بەرنامەی جەژنی نییە، بەڵام خەڵک بۆ خۆی ئازادە لە نەورۆزدا دەچێتە سەیران و گەشت‌ یان نا؛ ئەمە پەیوەندیی بە حکوومەتەوە نییە و، خەڵک مافی خۆیانە پشووەکەیان چۆن دەبەنە سەر.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار