٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڤیزا بە خەڵکی 10 وڵات نادات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر نەخۆشیی ئیبۆلا، ڤیزای کوردستان لە ١٠ وڵاتی بیانی قەدەغەیە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە ڕێنماییەكدا  كە ڕوونووسێکی دەست ماڵپەڕی  فەرمیی  پارتیی دیموكراتی  كوردستان كەوتووە، ڤیزای هەرێمی كوردستان بە هاوڵاتیانی ئەم دە وڵاتە نادات: ئەسییوپیا، كینیا، بەنگلادیش، سیرالیۆن، گینیا، لێبیریا، نایجیریا، ئۆگەندا، سەنگاڵ، كۆنگۆ؛ جا خەڵکی ئەو وڵاتانە تەنانەت ڤیزای عێراقیشیان پێ بێت، ناتوانن بێنە هەرێمی کوردستانەوە.
وەزارەتی  ناوخۆی هەرێمی  كوردستان  جەختی كردووەتەوە ئەو بڕیارە خاوەن كۆمپانیاکان و وەبەرهێنەران و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ناگرێتەوە. هۆكارەکەیشی ئەوەیە ئەو وڵاتانە پەتای ئیبۆلایان لێ بڵاو بووەتەوە.
جێی ئاماژەیە، بەڕێوەبەرایەتی ڤیزا لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ئەركی ڤیزادەرکردنی پێ سپێردراوە.
یەحیا سابیر

هەواڵی پەیوەندیدار