٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەنگین مزووری: ئەگەر بەغدا بیانووی دیکەمان پێ نەگرێ، کێشەکەی نێوانمان دەبڕێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-پەرلەمانتارێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، ھەرێمی کوردستان ڕێژەی ھەرنادەکردنی نەوتی خۆی گەیاندووەتە ئەو ئاستەی کە بەغدا داوای دەکات، جا ئەگەر بەغدا پەڵپی دیکەمان پێ نەگرێ، کێشەی دارایی چارە دەبێ، بەڵام دیارە بەغدا لە هەنجەتە!

(بەنگین مزووری) ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کێشەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا، هێشتایش هەر وەک خۆیەتی، ئەگەرچی ھەرێمی کوردستان، ئێستاکە رێژەی نەوتی خۆی گەیاندووەتە ئەو ئاستەی بەغدا داوای لێ دەکات، جا ئەگەر بەغدا لە هەنجەتی دی نەگەڕێ، کێشەکەی نێوانیان دەبڕێتەوە."

(بەنگین مزووری) گوتیشی، بەغدا بەردەوام بیانوو دەدۆزیتەوە؛ خۆی دەشێ ھەناردەکردنی نەوت بە ساڵانە حیساب بکەی نەک ڕۆژانە، بەڵام بەغدا ئەمەی کردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی لەو ئەرکە خۆی بدزێتەوە وا لە رێککەوتنەکەدا پێی سپێردراوە.
(مزووری) ڕوونیشی کردەوە، جا ئەگەر بەغدا هەروا لێمان بە بیانوو بێ، هەقە ھەرێمی کوردستان لەوە زیاتر چاوەڕوان نەکات و، رێگەی دیکە بگرێتە بەر؛ ئاخر خەڵکی ھەرێمی کوردستان لەوە زیاتر دان بە خۆیاندا ناگرن.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار