٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەسوكاری شەهیدان زەوی و خانوویان پێ دەدرێت

سەرچاوە: KDP.info

سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی سۆران (ئەشقی مەلا) دەڵێ، کەینێ دۆسیەی شەهیدانی دەستی تیرۆر گەیشتە وەزارەتی شەهیدان، دەکەونە خۆیان زەوی و خانوویان پێ بدەن.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكانی سۆران (ئەشقی مەلا)  بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی شەهید و ئەنفالكراوەكان پێی ڕاگەیاندین، کەینێ دۆسیەی شەهیدانی دەستی تیرۆر لە وەزارەتی پێشمەرگەوە گەیشتە وەزارەتی شەهیدان، دەکەوینە خۆمان زەوی بۆ كەسوكاری شەهیدان دابین بکەین هەتا بۆ خۆیان بیکەن بە خانوو."
بەڕێوەبەری شەهید و ئەنفالكراوەكانی سۆران گوتیشی: "بەڕێوەبەری گشتیی شەهیدان ئاماژەیشی بەوە دا، كەوا هەوڵ دەدەین خانوویش بۆ كەسوكاری شەهیدانی دەستی تیرۆریستانی  داعش دابین بكەین؛ بێجگە لەوە پلەی شەهیدانی تیرۆر دوو پلە بەرز دەکەینەوە. تەكیدیش لەوە كرایەوە كە بەڕێوەبەرایەتییەكانی شەهیدان، دەشێ گرینگییەکی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان بدەن؛ بڕیارەکە پاش پشووی نەورۆز جێبەجێ دەکرێ."
ڕابین شێروانی

هەواڵی پەیوەندیدار