٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆک بارزانی و سەلیم ئەلجبوری جەختیان لە ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دیكە کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-سەرۆکی هەرێمی کوردستان (مەسعود بارزانی) پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و لە دیدارەکەدا جەخت لە ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دیكەی ژێر دەستی تیرۆریستانی داعش كرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 18ـی 3ـی 2015 لە سەلاحەدین سەرۆكی هەرێمی كوردستان (مەسعود بارزانی)  پێشوازی لە (سەلیم ئەلجبووری) سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەروەها ڕەوشی بەرەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە پارێزگاكانی دیالە و ئەنبار و كەركووك و سەلاحەدین و نەینەوا خرایە بەر باس و قسە لەبارەی سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە ئەمنییەكانی عێراق و هۆزە عەرەبەكان و حەشدی شەعبی كرا. هەر لەم كۆبوونەوەیەدا جەخت لە ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچەكانی دیكە لەژێر دەستی تیرۆریستانی داعش كرایەوە.
لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا تەحەدییاتی بەردەم عێراق و چۆنییەتی هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق لە پڕۆسەی سیاسی و چاكسازی و قۆناغەكانی دوای شەڕی داعش تاوتوێ كرا.

هەواڵی پەیوەندیدار