ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد، دوابڕیار لەبارەی رێككەوتننامەی دهۆكەوە دەدات

رۆژئاوای كوردستان-KDP.info- نوێنەری بزووتنەوەی چاكسازیی كورد - سووریا لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا، كۆنگرە ببەستێت و تێیدا دوابڕیار لەبارەی رێككەوتنی دهۆكەوە بدەن.
نوێنەری بزووتنەوەی چاكسازیی كورد - سووریا لەهەرێمی كوردستان (جەدعان عەلی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، بڕیارە لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا كۆنگرەی خۆی ساز بدات و تێیدا پێداچوونەوە بە رێكخستنەكانی بكات و چەند بڕیارێكیش دەردەكات، بەڵام تاوەكو ئێستا دیار نییە چ رۆژێك ئەو كۆنگرەیە ساز دەدرێت.
(جەدعان) گوتیشی، حزبە كوردییەكان لە قامشلۆ كۆ دەبنەوە و تێیدا رۆژێك بۆ سازدانی كۆنگرەكە دیاری دەكەن، لەو كۆنگرەیەیشدا ئەنجوومەنی نیشتمانی لەبارەی رێككەوتنی دهۆكەوە خۆی یەكلا دەكاتەوە.
بڵند ئیبراهیم




