٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شنگال پێشمەرگە پیلانی تیرۆریستانی پووچەڵ كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info-  فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە شنگال دەڵێت، لە شەوی رابردووەوە شەڕ بەردەوام بوو تاوەكو سەعاتێك لەمەوبەر، لەو شەڕەیشدا ٢٠ تیرۆریستی داعش كوژران و بریندار بوون و شۆفەڵێكیشیان بە چەكی میلان سووتێندرا. ڕوونیشی دەكاتەوە كە، هێزەكانی پێشمەرگە بە چەكی میلان داعشیان بێدەنگ كرد و پیلانی تیرۆریستانیشیان پووچەڵ كردەوە.

فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لەشنگال (قاسم دربۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە شەوی رابردووەوە شەڕ لە شنگال بەردەوام بوو، سەعاتێك لەمەوبەریش شۆفەڵێكی تیرۆریستانی داعش هات بۆ ئەوەی رێگا بۆ هەمەری بۆمبڕێژمراو بكاتەوە و خۆیان بە سەنگەرەكانی پێشمەرگەدا بتەقێننەوە، بەڵام هێزی پێشمەرگە بە چەكی میلان شۆفەڵەكەی سووتاند و هەمەرەكەش هەڵهات".

(دربۆ) گوتیشی، هێزی پێشمەرگە لەو شەڕەدا بێزیان بوو، بەڵام زیاتر لە ٢٠ تیرۆریست كوژران و بریندار بوون، لە ئێستایشدا شەڕەكە كۆتایی هاتووە و رەوشی ناوچەكە ئارام بووەتەوە.
بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار