٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەمید سەرحەد: شەڕ بەردەوامە و چەند خاڵێكی گرینگ كۆنتڕۆڵ كراون

سەرچاوە: KDP.info

داقووق-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە ‌و شارەدێیەكانی كەركووك لە ناوجەرگەی شەڕەوە رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەكەی ئەمڕۆدا چەند خاڵێكی گرینگ كۆنتڕۆڵ كراون و لە ئێستادا شەڕێكی سەخت لەناو گوندەكانی "حوزەیرییە و عەتشانە"ـدا هەیە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكە ‌و شارەدێیەكانی كەركووك عەمید (سەرحەد قادر) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان و پۆلیسی شارۆچكە ‌و شارەدێیەكانی كەركووك دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێك بۆ پاككردنەوە و وەدەرنانی تیرۆریستان لە چەند گوندێكدا كردووە، لە ئێستایشدا چەند خاڵێكی سەربازیی زۆر گرینگ لە نزیك گوندی (حوزەیرییە) لە تیرۆریستانی داعش پاك كراونەتەوە و، شەڕێكی قورس لەناو دێكانی "حوزەیرییە و عەتشانە"ـدا درێژەی هەیە.

عەمید (سەرحەد) دەشڵێت: "تیرۆریستان شپرزە و بێهێزن و ناتوانن خۆیان لە بەردەم هێرشی پێشمەرگە قارەمانەكاندا بگرن، بە دڵنیاییشەوە تا دواخاڵی كوردستان وەدەریان دەنێین و لەناویان دەبەین".

سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار