وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ مووسڵاوییەکان: ئازادکردنی شارەکەتان نزیک بووەتەوە

بەغدا-KDP.info- وەزارەتی بەرگریی عێراق لە ڕێی فڕۆکەوە پەیامێکی گەیاندە دانیشتوانی مووسڵ و تێیدا جەخت لە نزیکبوونەوەی ئازادکردنی دەکاتەوە و، داوایشیان لێ دەکات، چاودێریی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و ئەوانەیشی کە هاوکارییان دەکەن، بکەن.
وەزارەتی لە پەیامەکەیدا هەروەها دەڵێ، ڕۆژی ئازادکردن کە دەمێکە چاوەڕێتان دەکرد نزیک بووەتەوە، ئێستا کاتی وەدەرنانی داعشە کافر و دواکەوتووەکانە کە لەسەر خاکە پیرۆزەکەتانن.. براکانتان لە لە سەڵاحەددین وانەیەکیان دەرخوارد دان کە بیریان ناچظێتەوە، ئێوەیش دەتوانن ئەم کارە بکەن.
پەیامەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق هاوکات بە مووسڵاوییەکان ڕادەگەیەنێ، مووسڵ شاری خۆتانە وەک چۆن عێراقیش هەر هی ئێوەیە؛ هێزە چەکدارەکانتان لێتانەوە نزیکن و لەوپەڕی ئامادەباشیدان، تا بە هاوکاریی ئێوە تا هەتایە داعش لە گۆڕ بنێن.
پەیامەکە دیسان داوا لە خەڵکی مووسڵ دەکات، چاودێریی مۆڵگەکانی داعش بکەن و ڕەوتارە بەدەکانیان یادداشت بکەن و ئەوانەیشتان لە یاد بن کە، لە وێرانکردنی شارستانەتیی دێرینەتان لەگەڵ داعشدا بوون.. "پشتیوان بە خوا ڕۆژی کۆتاییان نزیکە.




