٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە هێرشەکەی ئەمشەوی داعشی لە شنگال شکاند

سەرچاوە: KDP.info

شنگال -KDP.info- عەمید (ھاشم سیتەیی) فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی شنگال ئاشکرای کرد، ئەمشەو ھێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان تێک شکاندووە و، زیانێکی زۆریشیان لێ داون.

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە بەرەجەنگی شنگال بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سەعات حەفتی ئەم ئەمشەوی حازرییە، تیرۆریستانی داعش، بە دە خۆکوژەوە ھێرشیان هێنایە سەر ھێزی پێشمەرگە، بەڵام ھێزێ پێشمەرگە گورجێ لێیان هاتنەوە دەست و، تێکیان شکاندنەوە و، زیانێکی زۆریشیان دا لێیان."

عەمید (ھاشم سیتەیی)گوتیشی، لەو ھێرشەدا کۆمەڵە تیرۆریستێک کوژران و، سێ ترۆمبێلیشیان لێ سووتا، خۆشبەختانە ھێزی پێشمەرگە ھیچ زیانێکی نەبوو.

ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش فێر بوونە ژن و منداڵ دەهێننە شنگال بۆ ئەوەی بیانکەنە پەرژینی خۆیان بەشکەم فڕۆکە جەنگییەکان و، ھێزی پێشمەرگە لێیان نەدەن؛ ئەگەر دایان لێیشیان، بیکەنە هەراوزەنا گوایە پیشمەرگە و هاوپەیمانان خەڵکی لاشەڕ (سڤیل) دەکوژن!

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار