٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەزگای بارزانی خۆراك و پێداویستیی بەسەر پەناخوازاندا دابەش كرد

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی ڕۆحیی نەتەوەیی كورد (بارزانی نەمر)ەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستی بە چاندنی نەمام كرد. لە كەمپی هەرشەم، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوكارییەكانی هەرێمی تەتەرستانی بەسەر پەناخوازانی كەمپەكەدا دابەش كرد، لە كەمپی بەحركەیش هاوكاریی پەناخوازان كرا.
بە بۆنەی ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی ڕۆحیی نەتەوەی كورد (بارزانی نەمر) و وەك پیشەی هەموو ساڵێك، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەو یادە پیرۆزەدا هەڵدەستێت بە چاندنی نەمام، لەو میانەیەیشدا لە كەمپی داودی لە سنووری شارەدێی بامەڕنێ هەستان بە چاندنی نەمام.
لەلایەكی دیكەوە و‌ لە درێژەی كار و چالاكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پەناخوازان لە هەرێمی كوردستان، بە شێوەیەكی بەردەوام خۆراك و پێداویستیی زستانە و جلوبەرگ و دەیان جۆری دیكەی پێداویستییان بەسەردا دابەش دەكات، لەو میانەیەیشدا ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی هەرشەم بە هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیای (تات‌نەفت)ـی ڕووسیا و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (مووسا ئەحمەد) و جێگری كۆنسووڵی گشتیی ڕووسیا و نوێنەری كۆمپانیاكە، هەستان بە دابەشكردنی كۆمەك و یارمەتییەكانی هەرێمی تەتەرستان، كە بریتی بوو لە (40) تۆن خۆراك و پێداویستیی جۆراوجۆر بۆ پەنابەرانی كەمپی هەرشەم لە شاری هەولێر.
لەلایەكی دیكەوە و لە كەمپی بەحركە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاری لەگەڵ ڕێكخراوی خۆراكی جیهانی خۆراك و چەندین جۆری دیكەی پێداویستییان بەسەر (625) خێزانی پەناخوازی كەمپەكەدا دابەش كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار