14 تیرۆرییستی داعش لە بۆردوماندا کوژران

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سنووری شاری مووسڵ ئاشکرای کرد ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بارەگایەکی داعشیان لە مووسڵدا کردووەتە ئامانج و، زیاتر لە 14 تیرۆریستی داعشیان کوشتووە.
(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی دیجلەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری زومار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکان بارەگایەکی تیرۆریستانی داعشیان لە شەقامی سایلۆی مووسڵجدیدەدا بە چڕی بۆردومان کردووە و، گورزی گەورەی لێ وەشاندوونە."
حەسەن خەلۆ وتیشی، بەهۆی بۆردومانەکەوە، لانیکەم 14 تیرۆریست کوژراون و، بە دەیانیش بریندار بوونە.
هەژار مەموزینی




