٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش گشت نۆرینگە ئەهلییەکانی مووسڵی داخست

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرچاوەیەک لە دۆخی مووسڵ ئاشکرای کرد، کە تیرۆریستانی داعش ھەموو نورینگە ئەھلییەکانی پارێزگای مووسڵیان داخستووە بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکەن.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردە (مووسڵ)ی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بڕیاریان داوە هەرهەموو نورینگە ئەھلییەکانی سنووری پارێزگای مووسڵ دابخەن و، ڕێگە بە ھیچ پزیشکێک نادەن ئێواران نورینگەی تایبەتی ھەبێت، بەبێ ئەوەی ھۆکارەکەی ئاشکرا بکەن."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش (عەبدوڵا بەدرانی)، پارێزەری دادگای 'تاوانسەلمێن'ـی مووسڵیان گوللوباران کردووە و، تەرمەکەیشیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کردووە.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار