٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا ناوێریت مووچەی سوننەنشینەكانی بەر دەستی داعش ببڕێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- (بەیار دۆسكی) ئەندامی لیژنەی پیشەسازی‌ و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانەکەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، جێگای داخە كە بەغدا مووچەی پارێزگاكانی ژێردەستی داعش ڕەوانە دەكات و، مووچەی هەرێم نانێریت! دیارە بەغدا لەبەر ئەوە ناوێریت مووچەی پارێزگا سوننەنشینەكان ببڕێت، نەکا خەڵکی سوننەی لێ هەڵسنەوە.

(بەیار دۆسكی) ئەندامی لیژنەی پیشەسازی‌ و وزە و سەرچاوە سروشتییەكانەکەی پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "زۆر جێگای داخە كە حكوومەتی عێراق مووچەی پارێزگاكانی ژێر دەستی داعش ڕەوانە دەكات و، مووچەی لە هەرێمی كوردستان بڕیوە؛ حكوومەتی عێراق ناوێریت مووچەی پارێزگا سوننەكان ببڕێت،  لەوە دەترسێ سوننە لێی بێنە دەنگ.
(بەیار دۆسكی) دەربارەی رێكەوتنەكەی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێت: "حكوومەتی هەرێم بە ڕێكکەوتنەكەوە پابەندە و، ئەو بڕە نەوتەیشی هەناردە کردووە کە دەشێ بە چاوەدێریی سۆمۆ و، لە باتی بەغدا بینێرێت، بەڵام وا دیارە كە حكوومەتی بەغدا نیازی پاك نییە بۆیە هەر دەستی‌دەستی دەکات؛ جا ئەگەر بەغدا هەروا خۆی بگنخێنێ، حكوومەتی هەرێم ناچارە هەڵویستی تر وەربگرێت  و، بە رێكەوتنەكەدا بچێتەوە و، خۆی چارەی قەیرانە داراییەی بکات."
(دۆسكی) ئاماژەیشی دا كە وا ئێستا هەرێم شەڕێکی بەرفراوانی تووش بووە و، کاریش دەکاتە سەر ئاسایشی ناوچەكە؛ هەر لەبەر ئەوەیش بووبێ هەقە بەغدا توندوتۆڵ ڕێكەوتنەكە جێبەجێ بكات و، بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان بنێرێتەوە.
سەرباز واحید
 

هەواڵی پەیوەندیدار