پیشمەرگە لە بەرەجەنگی ناوەرانەوە داعشی کوتا

ناوەران-KDP.info-(سەربەست تراوانشی) بەرپرسی لقی نۆی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە میحوەری ناوەران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ تۆپخانەی ھێزی پێشمەرگە بە چڕی مۆڵگەکانی داعشیان تۆپباران کردووە و، زیانێکی زۆری لێیان داوە.
(سەربەست تراوانشی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران بە چڕی مۆڵگەکانی داعشیان لە گوندەکان شەلالات و، خورسیباد و دێریک تۆپباران کرد و، زیانی زۆریان بە مۆڵگەکانی تیرۆریستانی داعش گەیاندووە."
(سەربەست تراوانشی) گوتیشی، لەو تۆپبارانەدا چوار تیرۆریست کوژران و حەفتی دیکەیشیان لێ بریندار بووە.
(تروانشی) ڕوونیشی کردەوە، تیرۆریستانی داعش ورەیان ڕووخاوە و، لە ترسی ھێزی پێشمەرگەدا ناوێرن لە مۆڵگە بێنە دەرەوە.
بڵند ئیبراھیم




