٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەینێ بەرپرسێکی باڵای عێراق دەگاتە هەڵەبجە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە -KDP.info- دوابەدوای سەردانی شاندەكەی پارێزگای هەڵەبجە بۆ بەغدا، بڕیارە سبەینێ‌ بەمەبەستی بەرپرسێکی باڵای عێراق سەردانی ئەو شارە بکات؛ هەڵبەت گوتارێکیش پێشکەشی هەڵەبجەییەکان دەکات.

خدر كەریم 'شارەوان'ـی هەڵەبجە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "دیارە چەند ڕۆژ لەمەوبەر شاندێكی پارێزگای هەڵەبجە سەردانی بەغدامان كرد و، لەگەڵ هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عێراقدا كۆ بووینەوە؛ بانگهێشتی هەرسێ‌ سەرۆكایەتییەكەیشمان كرد بێن بۆ پرسەی كیمیابارانی هەڵەبجە."
گوتیشی: "دیارە ئێستا ئاگادار كراوینەتەوە كە سبەینێ‌ چوارشەممە 17/3/2014 (سەلیم جبوری) سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ کۆمەڵە ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران دەگەنە پارێزگای هەڵەبجە."
شارەوانی هەڵەبجە جەختی لەوەش كردەوە پێدەچێت ئەو شاندە سەعات 11ـی سەرەلەبەیانی بگەنە هەڵەبجە و، جبووری لە یادگار (مۆنۆمێنت)ـەکەی هەڵەبجەیشدا وتارێك پێشكەشی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان بكات؛ ئەگەر داخوازییەکانی شاندەكەی هەڵەبجەیشیان وەرگرتبێت و، خستبێتیانە بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، ئەوە کارێکی باشە.
ئاسۆ عەلی

هەواڵی پەیوەندیدار