٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دڵشاد شەعبان دەڵێ دوو مانگی دی پێویستیمان بە بەغدا نامێنێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی 'سامانە سروشتییەکان'ـەکەی پەرلەمانی کوردستان (دڵشاد شەعبان) دەڵێت، هەقە ئەوپەڕەکەی تا سەرەتای مانگی دابێتەوە چاوەڕێی بەغدا بکەین؛ ھەرێمی کوردستان لەوە زیاتر ناتوانێ دەستەوستان دابنیشێت و، دەشێ خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت؛ دیارە تا دێ، ھەرێمی کوردستان نەوتێکی زیاتر بەرهەم دەهێنێت و، تا دوو مانگی دی ئەوەندەی پێ بەرهەم دێ، پێویستی بە بەغدا نەمینێ.

(دڵشاد شەعبان) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "جارێ ھیچ باسێک نیە کە ڕێککەوتنەکەی نێوان ھەرێم و بەغدا ھەڵوەشابێتەوە، بەڵام تا کەی چاوەڕوانی بەغدا بکەین؟ ئەوە سێ مانگە مووچە نەدراوە، تا دوو مانگی دیکەیش دەبێتە پێنج مانگ! دەشێ هەرێم ئەوپەڕەکەی تاوەکو سەرەتای مانگی دابێتەوە، چاوەڕوانی بەغدا بکات، ئەگەر پارە ڕەوان ناکەن، با ھەرێم خۆی نەوتی خۆی بفرۆشێت."

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان گوتیشی، حکوومەتی عێراق بە ئاشکرا بە شاندی ھەرێمیان گوتووە ئەگەر ٥٥٠ھەزار بەرمیل نەوتیش ڕەوانە بکەن لە ٥٠٠ملیار ینار زیاترمان پێ نادەن، کەچی مافی ئێمە ترلیۆنێک‌و٢٠٠ملیار دینارە.
(دڵشاد شەعبان) گوتیشی، ئەو نەوتەی ھەمانە لەگەڵ ئەوەی بۆ دوومانگی دیکە پێشبینی دەکرێت لەگەڵ داھاتی ناوخۆ دەگاتە ئەو رێژەیەی لە بەغداوە بۆمان دەهات.
جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕوونیشی کردەوە، تا دێ بەرھەمھێنانی نەوت زیاد دەبێت، کە ڕەنگە تاوەکو دوو مانگی دیکە، ڕۆژانە بگاتە ٦٠٠ هەتا ٦٥٠ھەزار بەرمیل.
ئەوەشی خستە ڕوو، داعش هات و، نەوتە ١٢٠دۆلارییەکەیش بوو بە ٤٠ دۆلار! ئا لەبەر ئەو دوو هۆکارە پلانی حکوومەتی ھەرێمی شەش¬مانگ دواکەوت.
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار