٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی هەموو ئامادەییەكی بۆ یەکگرتنەوەی تەواوی هێزی پێشمەرگە دەربڕیوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(محەمەد سادق سوورچی) ئەندامی لیژنەی پێشمەرگانەکەی پەرلەمانی كوردستان دەڵێ، هەوڵی یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بەردەوامە، هەڵبەت پارتیی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتاوە ئامادەییی دەربڕیوە و داوای كردووە هێزەكانی پێشمەرگە یەك بگرنەوە.

(محەمەد سادق سوورچی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمانتارانی كوردستان ٢١ خاڵیان پەسەند كردووە و، رەوانەی سەرۆكایەتیی هەرێمیان کردووە، ئەوانیش ئاڕاستەی وەزارەتی پێشمەرگەیان كردووە بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات؛ یەكێك لەوانە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیە؛ خۆی (سەرۆك بارزانی) بە نووسراوێكی فەرمی داوای كردووە پەلە لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەدا بكرێت."

سەبارەت بەوەی كە گوایە یەكەی ٨٠ ئامادە نییە ئاماری هێزەكانی پێشمەرگە بداتە پەرلەمان، (محەمەد سادق) گوتی: "هەڵبەت پارتیی دیموكراتی كوردستان هەر لە سەرەتاوە ئامادەییی دەربڕیوە و داوای كردووە هێزەكانی پێشمەرگە یەك بگرنەوە، بۆیە لە كاتی هاتنی بەرپرسانی یەكەكانی ٧٠ و٨٠ بۆ پەرلەمان باس لە ئامار نەكراوە و، ئاماری هێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەیە و، ئەوان دەزانن ژمارەیان چەندە."
بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار