٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە سەعدیە گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەعدیە -KDP.info- لە سەربازگەی كۆبرای نزیك شارەدێی سەعدیەدا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە و تەرمی زۆری تێدایە، پێیاندا دیارە خەڵکی لاشەڕ (مەدەنی) بوونە.

ئەحمەد زەرگوشی شارەدێوانی سەعدیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە سەربازگەی كۆبرا لە نزیك شارەدێی سەعدیە لە دەڤەری خانەقیندا گۆڕێكی بەكۆمەڵیان ئاشكرا كرد كە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ڕوفاتی خەڵکی لاشەڕن چونكە جلوبەرگی ئاسایییان لە بەردایە و، بەڵگەنامەی شارستانییان پێیە."
(ئەحمەد زەرگووشی) گوتیشی: "جارێ ڕوفاتی سێ كەسێکیان لێ دەرهێنراوە، گۆڕەکە تەرمی دیکەیش تێدایە، بەڵام جارێ دیار نییە گۆڕەکە ڕێک چەند تەرمی تێدایە؛ بەو بۆنەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانیان لێ ئاگادار كردووەتەوە هەتا بە شێوەی زانستی گۆڕەکە هەڵبدنەوە."
ئەمە چوارەم گۆڕی بەكۆمەڵە، ئەو ماوەیە لە سنووری شارەدێی سەعدیەدا دۆزیویانەتەوە؛ گۆڕەکان هی ئەو سەردەمەیە داعش سەعدیە و جەلەولای بە دەستەوە بوو.
كاروان جاف  

هەواڵی پەیوەندیدار