٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هێمن هەورامی: پێشمەرگە، تیرۆریستانی کردووەتە پەند و، لە جووڵەی خستوونە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (هێمن هەوارمی) لەپێشوازی شاندێکی باڵیۆزخانەی كەنەدا ڕایگەیاند کە، پێشمەرگە قارەمانەکان وانەیەکی وەهایان بە تیرۆریستان دا کە ئیدی لە هێرش و جووڵەیان خستوونە.

ئەمڕۆ 17/3/2015 لە پیرمام (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتیی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە (ئەندرۆ ویب) سكرتێری یەكەم لە بەشی سیاسی و (خدر سەبیحات) بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی كەنەدا كرد.
لە سەرەتادا ئەندرۆ ویب سەرسامی خۆی سەبارەت بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان دەبڕی و، ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە ڕاوەدوونانی داعش و، گرتنەوەی ناوچە داگیركراوەكان. هەر لە درێژەی قسەكانیدا سكرتێری بەشی سیاسیی باڵیۆزخانەی كەنەدا گوتی "كوردستان دەبێت شانازی بە پێشمەرگەوە بكات بۆ ئەو بەرخۆدانەیان لە ڕووبەرووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش دەیکات،  ئێمە لەم شەڕە مەترسیدارەدا جوندییەكمان بەخشیوە ئێوە هەزاران شەهیدتان بەخشییە ئازادی جیهان" بۆیە جێگەی شانازین لە ناوچەكەدا. (هەورامی) بە ناوی سەركردایەتی پارتییەوە سوپاسی هاوكارییەكانی وڵاتی كەنەدای كرد و هیوای خواست بەردەوامی بە هاوكارییەكانیان بدەن، چونكە شەڕێك كە دەشێت دنیا بیكات پێشمەرگە دەیکات و، خەریكە دەیبڕێنێتەوە. هەورامی سەبارەت بە شەڕی داعشیش ڕایگەیاند "ئێستا داعش هێرشەکەی جارانی پێ ناکرێت، بۆ سەر پێشمەرگە، ئەمەش بۆ ئەو وانەیە دەگەڕێتەوە كە پێشمەرگە بە تیرۆریستانی دا". ئەو سەركردەیەی پارتی ئەوەیشی بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە كە هەرێمی كوردستان تەنها لە سەنگەری بەرگریدا نییە، بەڵكو تووشی تەنگەژەیەكی ئابوورییش بووە، بەو هەموو ئاوارەیەی كە ڕوویان لە هەرێمەكە كردووە، خۆڕاگریی كوردستانیان بووەتە كولتوورێك لە نەپساوەیی خەباتیان بۆ لووتكەی سەركەوتن. دواجار هەردوو لا خۆشحاڵی خۆیان بە بەردەوامی لەم جۆرە كۆبوونەوانە دەربڕی.
سەنگەر هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار