مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو حەبیب محەمەد رەحیم زەڵمی دەکات

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان، هەڤاڵ حەبیب محەمەد رەحیم زەڵمی - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی هەڤاڵ حەبیب بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




