مەکتەبی سەرۆک سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو کەمال حەمەئاغای نۆرک دەکات

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی ناسراوی ناوچەی شارباژێڕ، هەڤاڵ کەمال حەمەئاغای نۆرک - مان پێگەیشت. سەرەخۆشی لە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم خزم و کەسوکارتان و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کاک کەمال بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموولایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سەرۆک




