٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گەڵاڵەنامەی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤ درایە سەرۆکكۆمار

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- لە ئەندامە كوردەکانی لیژنەی مافی مرۆڤــی پەرلەمانی عێراق (د. ئەشواق جاف) دەڵێ، سەردانی سەركۆماری عێراقیان كردووە و، چەندین پێشنیاریان خستووەتە ڕوو؛ لەوانەیش پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤە.

(د. ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئێمە وەكو لیژنەی مافی مرۆڤ سەردانی سەركۆماری عێراقمان كردووە و،  داوامان لێی كردووە پشتمان بگرێت لە پرسەی خستوومانەتە ڕوو؛ دیارە پاش ئەوەی ڕاوێژكارەكانی سەرکۆمار گەڵاڵەنامەکەیان شەنوکەو کرد، وەكو پڕۆژەیاسایەک دەینێرن بۆ پەرلەمان؛ خۆی هەر سەرکۆمار و، ئەنجوومەنی وەزیران بۆیان هەیە پڕۆژەیاسا پێشكەش بكەن. دیارە سەرکۆمار بەو گەڵاڵەنامەیەی ئێمە ڕازییە و، بە نیازە بیکاتە پڕۆژەیاسا."
(د. ئەشواق جاف) گوتیشی: "گەڵاڵەنامەکەی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی مافی مرۆڤ و، بەستنەوەی بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە، حازرە و، دەیدەینە سەركۆمار؛ ئەوان تاوتوێی دەكەن و، دەینێرن بۆ پەرلەمان؛ هەڵبەت ئەگەر بوو بە یاسا، وەزارەتەکە لە پاش ئەم کابینەیە لا دەبرێت؛ ئینجا گشت نووسینگە و فەرمانگەكانی تێكەڵ دەكرێت بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافی مرۆڤەوە."
نه شوان به رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار