٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە داعشەکانی ڕۆژهەڵاتی مووسڵیان تۆپباران کرد..٢٣ داعش کوژران

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕەوشی شاری مووسڵ پێی ڕاگەیاندین بە تۆپخانەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، هەر هیچ نەبێ ٢٣ تیرۆیستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵدا کوژراون.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ دووشەمە، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەچیای باشیک بە چڕی موڵگەکانی تیرۆریستانی داعشیان لە شەلالاتی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کوتا و، ٢٣ـیان لێ کوشتن."
هەژار مەموزینی

 

هەواڵی پەیوەندیدار