فەرمانبەرانی گرێبەست دەکرێنە فەرمی

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێک دەڵێ، حکوومەتی هەرێم لە شوێنی فەرمانبەرانی (خانەنشین)ـدا فەرمانبەرانی دی دەکاتە فەرمی و، دایاندەمەزرێنێت، بەو مەرجەی گرێبەستەکەیان سێ¬ ساڵی بڕیبێ.
(ئایدن مەعرووف) ئەندامی لیژنەی ¬دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بە گوێرەی یاسای بوودجەی 2013 لە شوێنی فەرمانبەرە خانەنیشەکان، فەرمانبەرانی گرێبەستەکان لەسەر بنەمای بڕوانامە و لێهاتوویی و خزمەت دادەمەزرێندرێن؛ هەڵبەت بەو مەرجەی سێ ساڵیان تەواو کردبێت."
یەحیا سابیر




