لە داقووقدا ٣٠ تیرۆریست کوژران
__2015_03_16_h20m46s11__LB.jpg)
داقووق-KDP.info- (پۆڵا ئەحمەد) بەڕیوەبەری ئاساییشی داقووق ئاشکرای کرد، کە لە شەڕەکەی ئەمڕۆی داقووقدا جگە لەوەی سێ گوندی ستراتیژی ئازاد کران، ٣٠ تیرۆریستی داعشیش تێدا چوونە.
(پۆڵا ئەحمەد) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ھێزەکانی پێشمەرگە بە ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکان، ھێرشیان کردە سەر تیرۆرستانی داعش و، گوندی وەحدە و، سەعد و، خالیدیشیان ئازاد کرد؛ ئەو سێ گوندە زۆر ستراتیژینە، چونکە دەکەونە سەر ڕێگاکەی کەرکووک ــ داقووق؛ زۆر جار تیرۆریستانی داعش لەوێوە بە قەناس خەڵکیان دەپێکا."
(پۆڵا ئەحمەد) گوتیشی، شوکر لەو شەڕەدا زیانی پێشمەرگە زۆر کەم بوو، بەڵام ٣٠ تیرۆریستی رێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش کوژراون.
ئەوەشی خستە ڕوو، لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا ھیچ ھێزێکی حەشدیشەعبی بەشدار نەبووە.
بڵند ئیبراھیم




