٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش ٣٠ سەرباز و ئەفسەری سوپای عێراقی گوللەباران کرد

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردە (مووسڵ)ـی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی)  ئاشکرای کرد، تیرۆریستانی داعش هەر خەریکی گوللەبارانکردنی ئەفسەر و سەربازەکانی سوپای پێشووی عێراقن؛ ئەمڕۆیش ٣٠ سەرباز و ئەفسەریان گوللەباران کردووە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش کۆمەڵە سەرباز و ئەفسەرێکی زۆری سوپای پێشووی عێراقیان دەستگیر کردووە و، تۆبەیان پێ داداون؛ بەو حاڵەیشەوە ئەمڕۆ ٣٠ تۆبەکردەیان لێ گوللەباران کردوونە، کە سێانیان پلەدار بوونە."
(سەعید مەموزینی) گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە گوندی بازوایە ١٧ ماڵە شەبەکی شیعەیان تەقاندەوە، کە لە ترسی تیرۆریستانی داعشدا ھەڵاتوونە. خۆی تیرۆریستانی داعش بەردەوام سزای خەڵک دەدەن؛ لە ڕەشبگیری و فەلاقەوە بگرە تا بڕینی کارەبای مۆلیدە."
بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار