٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمەڵە تیرۆریستێکی داعش سزا دران

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.info- ئەو بەینە، ئاسایشی گەرمیان کۆمەڵە تیرۆریستێکی سەر بە دەوڵەتە ئیسلامییەکەی عێراق‌وشام ناسراو بە داعشی دەستگیر كردبوو، پاشان دابوونی بە دادگا؛ دادگایش ئەمڕۆ سزای بۆ بڕینەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئاساییشی گەرمیان نەقیب (عوسمان عەبدولكەریم) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە ماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا، لە لایەن سەرۆكایەتی دادگای تاوانساغکردنەوەی كەركووك- گەرمیان، پێنج تیرۆریستی سەر بە ڕێكخراوی داعش بە پێی ماددەی (2)ـی تیرۆر، بۆ هەر کامێکیان و، پانزە ساڵ زیندانی بڕییەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەو پێنج تیرۆریستە ئەمانەن: (خەلیل ئیبراهیم مەحموود)، (خەلیل ئیبراهیم عەبد)، (محەمەد مەحموود هادی)، (عەباس وسام عەباس)، (لوزات ڕافع عەباس)؛ چوار كەسیان خەڵكی شارەدێی جەلەولان و، یەكێكیشیان خەڵكی شارەدێی قەرەتەپەیە و، هەرهەموویان عەرەبن و سوننە."
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان ڕونیشی كردەوە: "ئەو تیرۆریستانە لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانیان بە چەندین تاوانی تیرۆریستیدا ناوە كە لە سنووری جەلەولا و قەرەتەپە کردوویانە. پاشان بە پێی نووسراوی تایبەت بۆ کێشانی ماوەی سزاكەیان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیی گەوران دەکرێن لە سلێمانی.
كاروان جاف 
 

هەواڵی پەیوەندیدار