٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشمەرگە لە کۆبانی خەمیادی هەڵەبجەیان کردەوە

سەرچاوە: KDP.info

کۆبانێ-KDP.info-فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانیوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێشمەرگەكانی کۆبانی یادی خەمی كیمیابارانكردنەکەی شاری هەڵەبجەیان كردەوە؛ گوتیشی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی كۆبانێدا هێشتا هەر‌ بەردەوامە .

عەمید (تەلعەت ساڵح زراری) فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە كۆبانێ‌، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شاری كۆبانی،‌ خەمیادی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەمان کردەوە و، لەبەر گیانی پاكی شەهیدانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنە، پێنج خولەک بێدەنگ بە پێوە ڕاوەستاین و، پاشان وتارێكیشمان پێشكەش كرد."
(تەلعەت زراری) ڕایشیگەیاند: "وا خەڵكی كۆبانی هەر لەبەرێکەوە دەگەڕێنەوە‌؛ پێم وایە سی چلهەزارێکیان لێ گەڕاونەتەوە؛ ززیاتر لە قۆڵی ڕۆژئاواوە دێنەوە، چونكە تا ڕووباری فورات ئازاد كراوە. لە رۆژهەڵاتی کۆبانێدا  جارێ شەڕی تیرۆرستانی داعش نەبڕاوەتەوە  ".
نەشوان بەرزنجی
 

هەواڵی پەیوەندیدار