باشیك..هێزەكانی پێشمەرگە تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد

باشیک-KDP.info-فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشیك ڕایگەیاند کە، هێزەكانی پێشمەرگە ئەم دوانیوەڕۆیە لە میحوەری باشیك و ناوەراندا، تیرۆریستانی داعشیان تۆپباران كرد و، زیانێكی زۆریان پێیان گەیاندووە
.عەمید (بەهرام عەریف یاسین) لە فەرماندەکانی لیوای 7ـی پیادەی سۆران، لە میحوەری باشیكەوە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "تۆپخانەی هێزی پێشمەرگە ئەم دوانیوەڕۆیە مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعشی لە گوندی فازڵیە و كانوونە و بەحزان و خۆرسیباد و غابات، لە میحوەری ناوەران و باشیكدا چڕ کوتاوە."
عەمید بەهرام گوتیشی: "زیانێكی زۆرمان لە تیرۆریستانی داعش داوە؛ كوژراو و برینداری زۆریان هەیە؛ هەڵبەت جارێ ئامارێكی تەواومان لە بەردەستدا نییە بەڵام بەوەیڕا دیارە کە بە پەلە داوای دكتۆریان دەكرد؛ ئەو باری (بارهەڵگر)ەیش كە دەیانویست ماڵی خەڵكی پێ تاڵان بكەن و، ترۆمبیلێکی تریشیان، بەر کەوت و، هەر دووانەکەیان لێ داڕزا."
نەشوان بەرزنجی




