مالكی دەیەوێ دەست وەربداتە دادگا و داواكاری گشتی

هەولێر-KDP.info-(زانا ڕۆستایی) پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، مالكی لە ڕێگەی سەرۆكی دادگای ئیتیحادی (میدحەت محەمەد) كە كەسێكی نزیکی خۆیەتی و دەستەمۆیشیەتی، دەیەوێت دوو كەس بخاتە شوێنی دوو پۆستی گرینگ.
پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق (زانا ڕۆستایی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "مالكی لە ڕێگەی (میدحەت محەمەد) سەرۆكی دادگای ئیتیحادی كە كەسێكی نزیك و گوێڕایەڵی خۆیەتی، دەیەوێت دوو پوستی گرینگ بداتە دوو كەسی خۆیان."
(زانا ڕۆستایی) گوتیشی: "میدەحەت محەمەد، پۆستی سەرۆكی داواكاری گشتیی داناوە بە محەمەد جەنابی و پۆستی سەرۆكی دادگای تێهەڵچووونەوەیشی داناوە بۆ فایەق زێدان و، بەم نزیكانە ناوەكانیان پێشكەش بە پەرلەمان دەكرێت، ئەو دوو كەسایەتیە هیچ توانایەكیان نییە و، كارەسات لە دەسەڵاتی دادوەری دروست دەكەن بۆیە ڕەتیان دەكەینەوە."
پەرلەمانتارەكەی كورد لە پەرلەمانی عێراق ڕونی كردەوە لە ڕێگەی ئەو دوو كەسە نوری مالیكی دەیانەوێت دەست بەسەر ئەو دوو دەزگایەدا بگرێت، ، گوتیشی: لە كاتێكدا ئەو كارە لە لایەن مالیكیەوە جێبەجێ دەكرێت، پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی لەسەر دەرچوونە ئەو دادگایە حاكمی ڕاستەقینەی عێراق دەبێـت و، لەم بارودۆخەدا ئەو كەسایەتیانە بۆ مەرامی سیاسی خراپ بەكار دەهێندرێت، بە تایبەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو بڕیار و یاساكان كە خزمەت بە كورد و هەرێمی كوردستان دەكەن.
یەحیا سابیر




