٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ ھەڵەبجەیە.. کوردانی پەرلەمانی عێراق ھەشت داواکارییان هەبوو

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  فراکسیۆنە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەکیان داوە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە ھەشت داواکاری لەخۆ دەگرێ و، پێوەستە بە ھەڵبجەوە.

ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان(ئەشواق جاف) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لە پەرلەمانی عێراق ٥خولەک بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە وەستاون و، ھەردوو جێگری سەرۆکی پەرلەمان گوتەیان پێشکەش کردووە.

(ئەشواق جاف) گوتیشی، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقیش کوتلە کوردەکان تێکڕا بەیاننامەیەکی ھەشت خاڵییان داوە بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان؛ خاڵەکانیش دابینکردنی بوودجە و تەواوکردنی فەرمانە ئیدارییەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە و، پابەندکردنی عێراقە بە رێککەوتنی رۆما، بۆ ئەوەی کارەساتی ھاوشێوە دووبارە نەبێتەوە و، ھەوڵ لەگەڵ ئیران بدرێت بۆ دۆزینەوەی منداڵە ونبووەکان  و کار بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا ددان بەجینۆسایدی ھەڵبجە بنرێت.

(ئەشواق) دەڵێ، سەرۆکی پەرلەمان داواکارییەکانی پێشکەشی لیژنە پەیوەندیدارەکان کرد بۆ ئەوەی دیراسەی بکەن و دواتر دەنگی لەسەر بدرێت.
(جاف) ئەو دەنگۆیەیشی ڕەت کردەوە کە گوایە، لە پەرلەمان رێگری کراوە ئەو یادی هەڵەبجە زیندوو بکەنەوە و، گوتی، شیعەکان مەراسیمێکیان بۆ پشتگیریکردنی حەشدی‌شەعبی ساز دا، بەڵام نیو سەعات پێش مەراسیمەکەی ئێمە بوو و چ کاریگەریێکی نەرێنی بەسەر ئەو یادەدا نەبووە.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار