٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەحدە و خالید و سەعد ئازاد کران

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info–   فەرماندەیەک لە فەوجى 3ـى هێزى پێشمەرگە  دەڵێ، لە هەڵمەتی ئەمرۆ دووشەممەی هێزەکانى پێشمەرگەدا لە سنوورى داقووق، سێ گوند لە تیرۆریستانى داعش پاک کرانەوە و ئازاد کران.


(حاتەم حەمەساڵح) فەرماندە لە فەوجى 3ـى هێزى پێشمەرگە لە میحوەرى کەرکووک بە ماڵپەڕى فەرمیی پارتیی دیموکراتى کوردستانى ڕاگەیاند: "لەبەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە هێزکانى پێشمەرگە لە سنوورى داقوق لە گوندەکانى وەحدە و خالید و سەعد هەڵمەتی وەدەرنانی تیرۆریستانی بەرپا کرد و هەرسێ گوندەکە ئێستا ڕزگار کران.

(حاتەم حەمەساڵح) گوتیشى: "فڕۆکە جەنگییەکانى ئەمەریکا و هاوپەیمانان هاوکار بوون لە بۆردوومانکردنى مۆڵگەکانی تیرۆریستانى داعش و بۆ جارێکى تر گوزرى کوشندە بە تیرۆریستانى داعش کەوت"، گوتیشی، هەرچەند ئامارێکى تەواو لەبەردەست نییە پیوەست بە کوژراو و بریندارانى تیرۆریستان، بەڵام کوژراوى زۆریان هەیە.
ئەو فەرماندەیە دەیشڵێت، ئێستا تیمەکانى ئەندازیارى لە هەوڵی پووچەڵکردنەوەى مینە چێنراوەکانن.

نەشوان بەرزنجى
 

هەواڵی پەیوەندیدار