١٠ تیرۆریستی داعش کوژران

گەیارە-KDP.info-کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا بۆردومانی مۆڵگەی داعشانیان لە گەیارە کرد و لەئاکامدا ١٠ تیرۆریست کوژران.
کارگێڕی لقی چواردەی مووسڵی پارتیی دیموکراتی کوردستان (سەعید مەموزینی) بەماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکەجەنگییەکانی هاوپەیمانان بەچڕی مۆڵگەی تیرۆریستانی داعشیان لە گوندی تلولی ناسر لەسنووری شارەدێی گەیارە
بۆردومان کرد؛ لەئاکامدا ١٠ تیرۆریستی داعش کوژران و سێ ئوتومبێلیشیان لێ تێک شکێندران.
هەژار مەموزینی




