هەشت گوندی باشیک روناک کرایەوە

باشیک-KDP.info-بەرپرسی ڕاگەیاندنی شارۆچکەی بەردەرەش ڕایگەیاند، لەبەردەرەشەوە کارەبا بۆ هەشت گوندی سنووری شارەدێی باشیک دابین کرا.
لە ڕاگەیاندنی شارۆچکەی بەردەرەشەوە (ساڵح عیسا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە قەزای بەردەرەشەوە کارەبا بۆ هەشت گوندی باشیک دابینکرا بە ناوەکانی: (سێکانی گەورە و بچووک و نوێ، قەڵاتۆک، شێخ عەلی، دووبەردانی بچووک و گەورە و نوێ).
جێی ئاماژەیە، پێشووتر ئەو گوندانە لە مووسڵەوە کارەبایان بۆ دابینکرابوو، بەڵام لەگەڵ هاتنی داعش کارەبایان پچرا و ئێستاش لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە کارەبایان بۆ دابینکرایەوە و ناوچەکەیان رووناک کرایەوە.
هەژار مەموزینی




