دوو ئەمیری داعش یەکتریان بریندار کرد

مووسڵ-KDP.info-سەرچاوەیەکی ئاگادار لەڕەوشی سنووری شاری مووسڵ پێیڕاگەیاندین، دوو گەورە تیرۆریستی داعش لەسەر دابەشکردنی پارچەزەوی خەڵک، دەبێتە شەڕیان و یەکتریان بریندار کرد و لەو نێوەندەیشدا ژمارەیەک تیرۆریستی دیکە بریندار بوون.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (سەعید مەموزینی) بەماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، گەورە تیرۆریستانی داعش لەناحیەی گەیارە لە یەکێک لە بارەگانییان (فەرج حوسێن جبوری) و (عومەر موسا حەمید جبووری) دەبێتە شەڕیان و هەردوو ئەمیرێکە و چوار تیرۆریستی دیکە بەسەختی برینداربون.
(مەموزینی) ئاشکرایکرد، شەڕەکەیان بەهۆی ئەوە بووە لەسەر دابەشکردنی پارچە زەوی کشتوکاڵی بۆچونیان یەکنەبووە، پارچە زەویەکانیش هی ئەو خەڵکانەن کە ئاوارە بوونە.
هەژار مەموزینی




