هەفتەی دادێ شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

بەغدا-KDP.info-ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (سیروان سیرینی) دەڵێ، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان هەفتەی دادێ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات؛ هەڵبەت ئەگەر بەغدا بودجە و مووچەی هەرێم رەوانە نەکات ئەوا رێگەی سەربەخۆی دەگرینەبەر.
پێوەست بە نەناردنی بودجەی دیاریكراوی هێزی پێشمەرگە لەلایەن بەغداوە (سیروان سیرینی) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، چارەنووسی كورد بە درێژایی مێژوو لەگەڵ حكوومەتی عێراق باش نەبووە و باوەڕیشیان بە مافەكانی گەلی كورد نەبووە و مافی كوردیشیان نەداوە، ئێمەش لە هەرێمی كوردستان سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانمان هەیە؛ ئەگەر حكوومەتی عێراق هەر لەم سیاسەتە بەردەوام بێت و مووچەی فەرانبەران و پێشمەرگە قارەمانەكان ببڕێت، ئەوا بریاری پێویست و گونجاو هەڵدەبژێرین و رێگای خۆمان بەرە و سەربەخۆی دەگرینەبەر و بڕیاری پیویست دەدەین.
(سیروان سیرینی) دەیشڵێت، "تائێستا كە بڕیاری سەربەخۆیمان نەداوە بۆ رەچاوكردنی هەڵومەرجی ئێستای ناوچەكە و پشتگیری وڵاتانی زلهێز دەگەڕێتەوە كە لەگەڵ بریاری سەربەخۆیی نین، پێیان وایە دەبێت زیاتر برە و بە گفتوو گۆكان بدرێت، بەڵام ئەمە گەلی كوردە كە داهاتووی خۆی دیاریدەكات و بڕیار دەدات هیچ وڵات و هیزێك داهاتوی هەرێم دیاری ناكات".
(سیروان سیرینی) راشیگەیاند: چاوەڕێدەكرێت لە ماوەیەكی نزیكدا حكوومەتی عێراق مووچەی هەرێم رەوانە بكات، چونكە لەهەفتەی دادێ شاندێ هەرێمی كوردستان جارێكی دی سەردانی بەغدا دەكەن.
گوتیشیی، تا ئێستا حكومەتی عێراق بوودجەی 2015ی هەرێمی كوردستانی نەناردووە و نەناردنەكەشی بە چەند بیانویەک بەستووەتەوە، بەڵام حكوومەتی عێراق نەشی گوتوە كە بوودجەی هەرێم نانێرێت، كۆتا هەڵوێستی (عەبادی) لەو بارەیەوە ئەوەیە كە لەگەڵ رێگاچارە و گفتووگۆیە بۆ چارەكردنی كێشەكانی لەگەڵ هەرێم، بۆیە لێرەدا گرینگە كە بەغدا پابەندی رێكەوتنەكە بێت.
سەرباز واحد




