سۆران..ئەوقاف بەخوێن پاڵپشتی هێزی پێشمەرگە دەکەن

سۆران-KDP.info-بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران ڕایگەیاند کە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هەڵەبجەی شەهید و پشتگیریكردنی پێشمەرگە قارەمانەكان، ئەمڕۆ مامۆستایانی ئایینی و ئەوقافی سۆران هەڵمەتێكی خوێن بەخشینیان ئەنجام دا .
بەڕێوبەری بەرێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران (وەیسی سەعید وەیسی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، ئەمڕۆ یەكشەممە لەڕوانگەی هەستكردن بەبەرپرسیاریەتی و ئەركێكی ئایینی و نەتەوەیی بۆ بەرزڕاگرتنی ساڵیادی كارەساتی هەڵەبجەی شەهید و پشتگیریكردنی پێشمەرگە قارەمانەكانمان، مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران هەڵمەتێكی خوێن بەخشینمان ئەنجام داو هەوڵیش دەدەین لەكاتی پێویست درێژە بەو هەڵمەتە بدەین، كە ئەمەش بچووكترین خزمەتە پێشكەش بە پێشمەرگەی كوردستانی دەكەین كە ئەمرۆ بوونەتە مایەی شانازی بۆ گەڵی كوردستان و لەجیاتی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریستانی داعش دەكەن
.بەڕێوبەری ئەوقافی سۆران گوتیشی، لەو هەڵمەتەدا مامۆستایانی ئایینی و فەرمانبەرانی سنووری بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سۆران 50 بوتەڵ خوێنیان بەخشی.
نەشوان بەرزنجی
.




