٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا لەسەریەتی ٤٠%ی چەکەکانی بە پێشمەرگە بدات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، لەسەر بەغدایە کە زیاتر لە ٤٠%ی چەک و تەقەمەنی بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، خۆ ئەگەر ئەو کارە نەکات لە رۆژانی دادێ گشت ئەو چەکانەی لەماوەی سێمانگی رابردوو بە عێراق دراوە ئاشکرای دەکەم و رێکاری یاسایی دەگرینەبەر و وڵاتانی هاوپەیمانانیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە.

ئەندامی  لیژنەی بەرگری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا)، بەماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: لەرۆژانی دادێ گشت ئەو چەک و تەقەمەنیەی کە هاوپەیمانان بە عێراقیان داوە ئاشکرای دەکەم کە سێمانگە رێک بۆ عێراق رەوانە دەکرێت، هەڵبەت پشکی هەرێمی لێنەدراوە، بۆیە رێگەی یاسای دەگرینەبەر و هاوپەیمانانیشی لێ ئاگادار دەکەینەوە.
لەبارەی نەناردنی چەك و چۆڵ و هاوكاری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە لە لایەن بەغداوە، ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، نابێت حكوومەتی عێراق لەسەر بنەمای 17%ـی رێژەی دانیشتوان و بەشەبوودجە، چەك بە هەرێمی كوردستان بدات، هەرچەند 17%ـیشی بە پێشمەرگە نەداوە بەڵكو دەبێت لەسەر بنەمای  بەرەكانی شەڕ و  كاریگەری هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش چەك بەهێزی پێشمەرگە بدرێت، دەبێت عێراق زیاتر لە 40%ـی كۆی چەكەكان بۆ هێزی پێشمەرگە بنێرێت و لەسەریەتی ئەو کارە بکات، چونكە هەرێمی کوردستان بە هەزاران کیلۆمەتر چوارگۆشە لە شەڕی دژ بەتیرۆریستانی داعش دایە.
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار