٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داعش ریشیان تاشیوە و دەیانەوی خۆیان رادەستی پێشمەرگە بکەن

سەرچاوە: KDP.info

كەركووك-KDP.info-بەرپرسی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كەركووك دەڵێ، رەوشی تیرۆریستانی داعش لەناوچەی (ریاز و حەویجە)ـدا زۆر خراپ شپڕزەبووە، خەڵكی ئاواتەخوازن هەرچی زووە هێزی پێشمەرگە داعش لەناوچەکەدا وەدەربنێت.. گوتیشی،  ژمارەیەکی زۆری داعش ڕایانكردووە و ریشیان تاشیوە و دەیانەوێت لەرێگەی سەرۆكهۆزەكانەوە خۆیانڕادەستی هێزی پێشمەرگە بكەن.

بەرپرسی پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی كوكووك عەمید (سەرحەد قادر) بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: رەوشی تیرۆریستانی داعش لەناوچەی (ریاز و حەویجە)ـدا زۆر خراپ شپڕزەبووە و دوێنێ هێزەكانی پێشمەرگە بۆردوومانی تیرۆرستانیان كردووە چەكدارێكی زۆری داعش كوژراون.
عەمید (سەرحەد قادر) گوتیشی "تیرۆریستان روویانکردووەتە سەرۆکهۆزەکانی ناوچەکان و پێیانگوتون کە هاوکاریان بکەن، چونکە دەیانەوێ خۆیانڕادەستی هێزی پێشمەرگە بکەن؛ هەڵبەت ریشیان تاشیوە و ژمارەیەکی زۆر رایانکردووە و ژمارەیەکی دیکەیش خۆیان حەشارداوە و دەیانەوێ بەزووی خۆیان رادەستی پێشمەرگە بکەن.
عەمید (سەرحەد) دەشڵێت، خەڵکی ناوچەکە پەلەیانە کە بەزووی هێزی پێشمەرگە ناوچەکەیان بۆ رزگاربکات.
سەرباز واحد

هەواڵی پەیوەندیدار