٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دارایی پێشنیازی دابەشكردنی مووچەی بە دۆلارى رەت كردەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-(د.شیرین حوسنی) ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت، وەزیری دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بە دۆلار رەت کردەوە.

(د.شیرین حوسنی) بەماڵپەری  فەرمیی  پارتیی  دیموكراتی  كوردستانی راگەیاند، پێشنیازی دابەشكردنی موچەی مانگی یەك بە دۆلار  پێشكەش بە وەزیری دارایی كردبوو، بەڵام وەزیری  دارایی  هەڵوێستی  خۆی لەسەر ئەو پێشنیازە پێدایین  كە بەو پێشنیازە رازی نیە.

(د.شیرین حوسنی) گوتیشی: وەزیری دارایی بڕیاریداوە موچە بە دینار بێت، بۆ ئەوەش پێی¬گوتین ئەگەر پارەی عێراق بێت دینارە و یەكڕاست دابەشی دەكەین، 500 ملیۆن دۆلارەكەی توركیاش بگات دەیەكەینە دینار.
ئەو پەرلەمانتارە رونیشیكردەوە هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن ئەم هەفتەیە  مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەران  دابەش بكرێت و نەكەوێتە دوای نەورۆز.
(د.شیرین حوسنی) راشیگەیاند، حكوومەت پێیخۆش نیە مووچەی فەرمانبەرەكانی دوا بخات، بەڵام دووچاری دۆخێك بووە كەوا قەیرانی  دارایی دروست بووە.
یەحیا سابیر
 

هەواڵی پەیوەندیدار