ڕێكخراوى جیهانیى تهندروستى، ستاییشى ههرێمى كوردستانی کرد

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی جیهانیى تەندروستی WHO (د. عەلاء عەلوان) سوپاس و ستایییشی رێکخراوەکەی گەیاندە سەرۆکوەزیرانی کوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و لە دیدارێکدا ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بەگشتیی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك بەتایبەتی كرد و ڕۆڵی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆكی بەرز نرخاند.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یهكشهممه 15/3/2015 سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی جیهانیى تەندروستی WHO (د. عەلاء عەلوان) و شاندێكی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا بەڕێوەبەری گشتیی WHO هەڵسەنگاندنێكی لەبارەی بارودۆخی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان پێشكەش كرد و ئاماژەی بە كار و چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی بەگشتیی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك بەتایبەتی كرد و ڕۆڵی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆكی بەرز نرخاند كە وێڕای ئەو بارودۆخە قورسەی لەسەر شانیانە، توانیویانە بە شێوەیەكی ڕێكوپێك و لە ههمان كاتدا خزمەتگوزاریی پزیشكی و تەندروستی پێشكەش بە ئاوارە و پەنابەران لە كەمپەكان و هاووڵاتیان بە شێوەیەكی گشتی بكەن.
ز بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی WHO هەروەها تیشكی خستە سەر ئەوەی كە هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ بەدەستهێنان و پێشكەشكردنی سەرچاوەی زیاتری كۆمەك و هاوكاری بۆ هەرێمی كوردستان لە بواری تەندروستیدا و ڕوونیشی كردەوە كە لە دیدار و كۆبوونەوەكانیدا لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عیراق، باس لە كار و چالاكییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی دەكات كە بێ جیاوازی خزمەتگوزاری بە هەموو لایەنێك دەگەیەنن و جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە كە هەرێمی كوردستان پێویستی بە هاوكاریی زیاترە و داوا له حكوومەتی فیدراڵی عیراق دهكات هاوكاریی زیاتری تهندروستى و پزیشكی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان بكات.
لای خۆیەوە سەرۆكوەزیران سوپاسی ئەم سەردانەی بەڕێوەبەری گشتیى WHOی كرد و سوپاسی هەڵسەنگاندنی بەڕێزیان بۆ كار و چالاكییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی پارێزگای دهۆك كرد، كە لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی و پزیشكی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە كەمپەكانی سەرتاسەری پارێزگای دهۆك و بەردەوامیش دهیانهوێ بە شێوەیەكی ڕێكوپێك، هاوكارییەكانیان باشتر و زیاتر بكەن. هەروەها سوپاسی ڕێكخراوی WHOی كرد بۆ ئەو هاوكاری و هەماهەنگیەی لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكانی بواری تەندروستی و پزیشكی لە هەرێمی كوردستان هەیانە.




