٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش تێک بەربوون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ دەڵێ، ئەمڕۆ لەیەکێک لە خاڵەکاندا لەنێو مووسڵ تیرۆریستانی داعش تێکبەربوون و یەکتریان کوشت.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەمووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "داعش تاقیگەیەکی زانستی سەر بەکۆلیژی ئەندازیاری مووسڵیان تێکدا، ئەو تاقیگەیە وەهایان وێران کرد کە ئیدی کەڵکی هیچی نەبێت.
(عیسمەت رەجەب)گوتیشی، "لەناوچەی سواسی نزیک نەخۆشخانەی مووسڵ کە دەکەوێتە لای راستی شار، دەمەقاڵێ لەنێوان تیرۆریستانی یەکێک لەخاڵەکان دروستبوو، پاشان تێکبەربوون و بەوهۆیەوە سێ تیرۆریست کوژران.هەڵبەت ئەمەجاری یەکەم نیە داعشان تێکبەردەبن و یەکتر دەکوژن".
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار