سعوود مەلا: هەڵبژاردنی جەزیرە شەرعیەتی نیە

رۆژئاوای کوردستان-kdp.info-سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان_سوریا دەڵێ، ھەڵبژاردنەکەی رۆژئاوای کوردستان تاکڕۆیانە ئەنجامدرا، شەرعیەتی نییە و بەهیچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ نیە و رەتی دەکەینەوە.
سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان_سوریا (سعوود مەلا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، ئەنجوومەنی تەڤدەم تاکڕۆیانە بڕیاری هەڵبژاردنیان لە جەزیرە دا نەپرسیان کردین و نە بۆ رای ئێمەش گەڕانەوە؛ ئاخر ئەمە بڕیارێکی تاکڕۆیانە بوو شەرعیەتی نییە، هەڵبەت ئێمەش قبوڵمان نییە و رەتی دەکەینەوە.
(سعوود مەلا) دەیشڵێت، ئەو کەسانەی بۆ پۆستەکان هەڵبژێردراون گشتیان سەربە (تەڤدەم)ـن و هیچ کەسێک لەسەربەخۆ یان لایەنێکی دیکە کاندید نەبوو، ئەوەی کە جێگەی لێڕامانیشە گشت ئەوانەی لەسەر سندوقی هەڵبژاردن بوون سەر بە تەڤدەمن.
سکرتێری پارتیی دیموکراتی کوردستان_سوریا، ئەو کارەی تەڤدەمی بەکارێکی پێچەوانەی دۆزی کورد ناوبرد کە ناکرێ لایەنێک لەبەرژەوەندی خۆی دەستەڵات قۆرخ بکات و تاکڕۆیانە بڕیاربدات و هیچ حسێبێک بۆ لایەنەکانی دی نەکات.
(مەلا) باشترین شێوازی چارەکردنی بۆ کێشەکان گەڕاندەوە بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی دهۆک؛ ئاخر بەگوێرەی رێکەوتنەکە مەرجەعی سیاسی رۆژئاوا بڕیاری هەڵبژاردن دەدات و وادەکە دیاری دەکات و سندوفی دەنگدانیش حەکەم دەبێت، نەوەک بەمشێوەی ئێستا تەڤدەم لەبەرژەوەندی خۆی هەڵبژاردنی تاکڕۆیانە ئەنجام بدات.
بڵند ئیبراھیم




