شەشۆ: عەرەبەکانی هاوکاری داعش لەسنووری شنگال نەماون

شنگال-KDP.info- فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە شنگال (قاسم شەشۆ) دەڵێت، تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای شنگال زۆر لاواز بوونە؛ ئەو عەرەبانەی کە هاوکار و یارمەتیدەری داعشبوون لەناوچەکەدا رایان کردووە و نەماون.
فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لەشنگال (قاسم شەشۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت، جاران عارەبێکی زۆر لەناوچەکەدا هەبوون، بەڵام لەوەتەی داعش ناوچەکەی داگیرکردووە و جارێکی دی پێشمەرگە ئازادی کردووەتەوە، گشت ئەو عەرەبانەی لەگەڵ داعش بوون و هاوکاریان بوون رایان کردووە؛ ئەو عەرەبانەی ماون ئەوانەن کە هاوکاری پێشمەرگە بوونە و لەشوێنی خۆیاندا نیشتەجێبوونە و هیچ گرفتیکیان نییە.
(شەشۆ) دەیشڵێت، زانیاری تەواومان لەبەردەستە کە لەسنووری شنگال ژمارەی تیرۆریستان لەناوچەکە کەمیکردووە و بیانییەکان زۆرکەمبوونە، داعشانی ناوچەکەش لاوازبوون و توانای شەڕکردنیان نەماوە.
بڵند ئیبراھیم




