٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەردەڕەش.. پەردە لەسەر پەیكەری شەهید هوجام سوورچی لادرا

سەرچاوە: KDP.info

بەڕدەڕەش- KDP.info- لە شارەدێی روڤیای سەر بە شارۆچكەی بەردەڕەش، بە ئامادەبوونی بەرپرسان و نوێنەری سەرۆكی حكوومەت و هاووڵاتیانی سنووری شارۆچكەی بەڕدەڕەش، پەردە لەسەر پەیكەری شەهید (هوجام سوورچی) لادرا.


بەرپرسی ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی شارۆچكەی بەردەڕەش (ساڵح عیسا) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە بە بۆنەی چلەی ماتەمینیی شەهیدی سەربەرز (هوجام سوورچی)، بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆكی حكوومەت (لێهات بارزانی) و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك و دامودەستگا حكوومی و حزبییەكان و خەڵكێكی زۆری ناوچەكە، لە شارەدێی رۆڤیای سەر بە شارۆچكەی بەڕدەڕەش، وەكو رێزێك پەردە لەسەر پەیكەری ئەم شەهیدە سەربەرزە لادرا".


(ساڵح) گوتیشی: "بڕیار بوو پەیكەرەكە لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش دابنرێت، بەڵام بەپێی ئەوەی ماڵی ئەو شەهیدە دەكەوێتە سنووری شارەدێی رۆڤیا، بۆیە لەسەر داوای بنەماڵەی شەهید (هوجام) برایە ئەو شارەدێیە".


دەشڵێت، پەیكەری شەهید (هوجام سوورچی) لەسەر ئەركی قایمقامییەتی قەزای بەردەڕەش و لەلایەن مامۆستا (خەلیل) و مامۆستا (ئەحمەد)ـەوە دروست كراوە.

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار