تیرۆریستان شەڕیان لە دژی یەكدی ڕاگەیاند.. شەش داعش كوژران

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش ١٧ گەنجی شاری مووسڵیان گوللەباران كردووە. دەشڵێت، داعش لە نێوخۆیشیاندا بووەتە شەڕیان و شەش تیرۆریست كوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ داوایان لە ١١ گەنج كردبوو بچنە بەرەكانی شەڕەوە، ئەوانیش رەتیان كردبووە و پارەیشیان نەبووە بیدەنە تیرۆریستان، بۆیە هەر ١١ گەنجەكەیان گوللەباران كردوون".
(مەموزینی) گوتیشی، هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی هەرماتی شاری مووسڵ، شەڕ لە نێوان دوو گرووپی داعشدا دروست بووە و لە ئاكامدا شەش تیرۆریست كوژراون.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردە ئەوەیشی خستەڕوو، كەلوپەل بە شێوەیەكی زۆر بەرچاو نرخەكەی گران بووە و خەڵكی مووسڵیش بە دەست تیرۆریستانی داعشەوە زۆر بێزارن.
بڵند ئیبراهیم




